یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1992یاسای پاراستنی بێگانه‌كان و ئه‌و
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م دوو گوزارشته ئه‌و دوو مانایه‌ی به‌رامبه‌ریانه: 1-بێگانه: هه‌ر كه‌سێك كه به شێوه‌یه‌كی ره‌وا دێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه جنسیه‌ی عێراقی نییه و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كار ده‌كات. 2-كارگه: هه‌ر كه‌سێك كه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كار ده‌كات له هه‌رێمدا له كار دان و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتووه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: أ-هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بێگانه‌یه‌ك بكوژێ یا كارگه‌رێك كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كاندا كار ده‌كه‌نكه له هه‌رێمی كوردستان دا له كاردان به ئیعدام كردن سزا ده‌درێ. ب-سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ی له برگه‌ی (أ) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌و سزایانه ره‌چاو ده‌كرێن كه له حوكمه‌كانی یاسای سزادانی عێراقیی ژماره (111)ی ساڵی/1992 و گۆرینه‌كانیدا هه‌ن.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (1)ی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌دا جێ به جێ ناكرێ، ئه‌گه‌ر تاوان لێكراوه‌كه ده‌ستی له روودانی تاوانه‌كه دا هه‌بوو. به‌ڵكو ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه له یاسا ره‌چاو كراوه‌كان دا هه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: حوكمی ئه‌و یاسایه گشت ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌گرێته‌وه كه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، پێچه‌وانه‌ی حوكمی ئه‌و یاسایه بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه وه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه، جێ به‌جێ ده‌كرێ.